سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئیسرائیل په‌ره ده‌دات به هێرشه‌كانی
دژ به میلیشـیاكان له كه‌رتی غه‌ززه، كردارێـكه كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌م 80 له میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان و هاوڵاتیـیانی سـڤیل.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆڵمه‌رت له ده‌ستپـێـكردنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ته‌كه‌یدا به ڕه‌خنه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان گوێی نه‌داوه، گوایه ئیسرائیل هێزێـكی زۆری به‌كارهێناوه له كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كه كرداره‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه‌دا به هۆڵۆكۆست ناوبردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی هه‌ر وتووێـژكردنێـك له‌گه‌ڵ ئیسـرائیلدا
ڕاگیراوه.
ئیسـرائیل ده‌ستی به هێرشـه‌كان له غه‌ززه‌دا كردبوو پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیلیـیه‌ك به موشـه‌كێـك كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه فه‌له‌ستینیـیه‌كانه‌وه ته‌قێنرابوو كوژرابوو هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه چه‌ندین موشـه‌ك كه‌وتۆته سه‌ر ئیسرائیل.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌زاران له فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ڕێـپـێوانیان كردوون و داوای كۆتایی‌هێنان به هێرشـه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و گروپه جیاوازه‌كانی فه‌له‌ستینی یه‌ك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له كۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌كان.