Accessibility links

مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان


هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردسـتان.

سه‌ره‌تا ده‌ڵێت له‌شـكری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق كشـایه‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكر خۆشـیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌ی كردیان نه‌یتوانیـوه‌ مه‌ترسـیـیه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، واته‌ په‌كه‌كه‌، بۆ سه‌ر له‌شـكری توركیا لابدات.

ژه‌نه‌ڕاڵێـكی خانه‌نشینی توركیا گوتوویه‌تی له‌ هه‌ر شه‌ڕێـكدابێت تۆ شه‌ڕی خه‌ڵـكه‌كان ناكه‌یت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕوانین و بۆچوونه‌كان و خواسـته‌كانی خه‌ڵـك ده‌كه‌یت.

ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانانی مێزگردكه‌ بوون:
هه‌ندرێن شـێخ عوسمان، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌ هه‌رێمی كوردسـتان.
مه‌حمود ڕه‌زا، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 15:35 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG