له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا پاش به‌ده‌سـتهێنانی ئامانجه‌كانی له شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه هێزه‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردسـتان كشـانۆته‌وه.
كێشه‌ی كورد له توركیا و خه‌باتكردن له پـێناوی مافه بناغه‌یی‌یه‌كان نه‌ك ته‌نها زاده و له‌دایكبووی 24 سـاڵ له‌مه‌وپـێشـه به‌ڵـكو ده‌گڕێته‌وه بۆ پـێش له‌دایكبوونی كۆماری توركیا و شـێـكه‌ره‌وان و لێـكۆڵه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان تا ئێسـتا هیچ كام له حكومه‌ته‌كانی توركیا هه‌وڵیان نه‌داوه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌ك بۆ كێشـه‌كه و كۆتایی‌هێنان به شه‌ڕ و توندوتیژیـیه‌كان.
شـاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كوردسـتانی عێراق ته‌نها مه‌به‌ست په‌كه‌كه نیـیه و نه‌بووه، به‌ڵـكو چه‌ندین هۆ له پـشـتی ئه‌م هێرشـانه‌دا بووه. هه‌ر له ململانه‌ی ناوخۆدی حكومه‌تی توركیاوه بگره تاكو كێشـه‌ی كه‌ركوك و هه‌بوونی ناسـنامه‌یه‌كی كوردی له چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا له كوردسـتانی عێراق و مه‌ترسی له‌دایكبوونی وڵاتێـكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
ڕۆژنامه‌نووسێـكی كورد ده‌ڵێت له كاتێـكدا گه‌لی كورد به خۆشـحاڵـیـیه‌وه ده‌یڕوانیـیه سه‌ربه‌خۆی كۆسـۆڤۆ و به خه‌ون و هیوای ئه‌وه بوون ڕۆژێـكیش نۆره‌ی ئه‌وانیش بێت یه‌كسه‌ر توركیا له خه‌و ڕایچڵه‌كاندن.
ڕۆژنامه‌نووسـان و لێـكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن توركیا به‌م هێرشه‌ی یه‌كێـك له ئاسایشـترین به‌شی عێراقی نائارام كردووه.
بێ هه‌ڵوێسـتی و بێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق، بێ توانایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و پـشـتیوانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ندێ وڵاتانی تر له توركیا و دابینكردنی زانیاریـیه‌كان، عێراق وای لێـهاتووه وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسـێـك ده‌ڵێت ماڵێـكی بێ سه‌ر و ده‌ر و په‌نجه‌ره كه هه‌ر كه‌سـێـك به ئاره‌زووی خۆی هه‌ر كاتێـك و له هه‌ر كوێـیه‌كه‌وه بیه‌وێت دێته ژووره‌وه.
شـاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان توركیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵـێـك له ناوچه‌كه‌دا بـبینێت و ده‌ستی هه‌بێت له داڕشـتنی ئاینده‌ی عێراق، وه هێرشبردنه سه‌ر پارتی كرێـكارانی كوردسـتان باشـترین هۆیه بۆ خۆ نزیـكـكردنه‌وه له به گه‌یاندنی به‌و ئامانجه.
پـرسـیاره‌كه ئه‌وه‌یه:
ئایا توركیا له ڕووی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پـێشـێلی له خاكی وڵاتێـكی تردا بكات؟
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌رپـرسـن له پاراسـتنی عێراق ده‌بێت وه‌ها ڕێـگا به توركیا بده‌ن تا ده‌ستی واڵابێت له باكوری عێراق و ڕاوه‌دوونانی شه‌ڕه‌كه‌رانی په‌كه‌كه بكات و ئارامی ناوچه‌كه تێـكبدات؟
ئایا ئه‌م هێرشـه‌ی توركیا به چرای سه‌وز و ئاگاداری ئه‌مریكا چ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌كانی گه‌لی كوردسـتان و حكومه‌تی ئه‌مریكا؟
ئایا وه‌كو توركیا ده‌ڵێت به كوشـتنی فره‌تر له 200 له شه‌ڕكه‌رانی په‌كه‌كه ئامانجه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه؟ وه یاخود جه‌نه‌ڕاڵێـكی خانه‌نشین ده‌ڵێت هێرشه‌كه زۆرتر له ڕووی سـایكۆلۆجیـیه‌وه بووه تاكو له‌شـكری.
ئایا توركیا پاش توانه‌وه‌ی به‌فری زسـتان جارێـكی تر په‌نا ده‌باته شه‌ڕ دژ به په‌كه‌كه؟
ئایا له ڕاسـتیدا توركیا شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ی كردووه و یاخود چیا ڕووته‌ڵه‌كانی كوردسـتان؟
ئایا ئه‌كرێت دیالۆگ و چاره‌سه‌ری دیبلۆماسـیـیانه جێـگای شه‌ڕ و توندوتیژی بگرێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و هۆی ڕاسـته‌قینه‌ی هێرشـه‌كانی توركیا هاوكارمان جانی دیلان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر ڕه‌مزی كارتاڵ، ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی ئێسـتای كۆما جڤاكی كوردسـتان له برۆكسـل.
دكتۆر جه‌بار قادر، مامۆسـتای زانكۆی كۆیه و شـاره‌زای كاروباری توركیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47:20 خوله‌كه.