Accessibility links

ئه‌مریكا و عێراق كۆتایی به‌ وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به‌ هاوكاری ئابوری ده‌هێنن


وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و عێراق به‌ڵـێنیان داوه‌ هاوكاری ئابوریـیان زیاتر بـبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری عێراق باشـتر بكه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتان له‌ هه‌ردوو وڵات وتووێـژه‌كانیان له‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌‌ له‌ شـاری هه‌ولێر كۆتایی‌پـێـهێنا.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یڤد مه‌كـكۆرمك ڕێزی له‌ پـێشـكه‌وتنی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌، شه‌ڕ به‌ دژی گه‌نده‌ڵی و ڕیفۆرمی بانكی كرد.

باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق ڕایان كراكه‌ر به‌ جددی داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ پـێشـكه‌وتنه‌كانی ئێسـتا بۆ باری ئاسایش وه‌ربگرێت.

به‌ڵام جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌رهه‌م سـاڵح هۆشـداری دا كه‌ ده‌سـتكه‌وته‌كانی ئاسایش له‌ كیس ده‌چن ئه‌گه‌ر عێراقیـیه‌كان نه‌توانن به‌ دژی توندڕه‌وان و تێرۆریسـتان یه‌كگرتووبن. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ پـێویستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاری بۆ عێراقیـیه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن باری ئاسایش به‌ره‌و خراپی بڕوات.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شـێرف له‌ شـاری هه‌ولێروه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوكارمان جانی دیلان به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی‌بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG