كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وڵات بڕیاری له‌سـێداره‌دانی
ئامۆزای سه‌دام حسێن، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید، ناسـراو به عه‌لی كیمیاوی په‌سه‌ندكرد.
به‌ڵام هێشـتا هیچ ڕۆژێـك بۆ جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كه ده‌سـتنیشـان نه‌كراوه.
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید به عه‌لی كیمیاوی ناوده‌برێت به‌هۆی ڕۆڵی له كوشـتنی به كۆمه‌ڵی كورده‌كان به چه‌كی كیمیاوی له باكوری عێراق له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا. نزیكه‌ی 180 هه‌زار كورد كوژران له‌و شـاڵاوانه‌ی كه به ئه‌نفال ناوده‌برێن.
شـایانی باسه له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی عێراق بڕیاری له‌سـێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی و دوو كه‌سی تری په‌سه‌ندكرد كه بریتین له وه‌زیری به‌رگری پـێشووی عێراق سوڵتان هاشم ئه‌لطائی و جێگری پـێشـووی سه‌رۆكی ئه‌ركانی له‌شـكری عێراق حسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د.
به‌پێی یاسـای عێراقی ده‌بوایه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له‌سـێداره‌دانه‌كان جێبه‌جێ بكرایه. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا بۆ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆز دوابخرێت، پاش ڕه‌مه‌زانیش سه‌ۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و جێـگره سـوننه‌كه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی قایل نه‌بوون بڕیاری له‌سـێداره‌دانه‌كه مۆربكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گوتبووی هیچ هۆیه‌ك بۆ دواخسـتنی جێـبه‌جێـكردنی بڕیاری له‌سـێداره‌دانه‌كان نیـیه.