سه‌رۆك بوش داوا له توركیا ده‌كات هه‌رچی زووه كۆتایی به ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق بهێنێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشـكی سـپـی ده‌رباره‌ی له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی توركیا دواوه.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كرداره سه‌ربازیـیه‌كه ده‌بێت سـنوورداربێت.
"پـێویسـته توركه‌كان هه‌نگاو بنێن، هه‌نگاوی خێرا بنێن و ئامانجه‌كه‌یان به‌جێ‌بگه‌یه‌نن و ده‌ربچن."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له بواری دیبلۆماسی كه‌وتۆته بارێـكی ناسـكه‌وه به درێژایی هێرشی به‌زاندنی سـنووری توركیا، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیپـێـكرد. ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات پـشـتیوانی بداته توركیا له شه‌ڕی دژ تێرۆریسـتان، له هه‌مان ده‌م پـشـتیوانیش له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات.
توركیا ده‌ڵێت توندڕه‌وانی كورد واته ئه‌ندامانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان په‌كه‌كه له باكوری عێراقه‌وه ده‌سـتیان له هێرشـان داوه له‌دژی له‌شـكر و وڵاتیانی مه‌ده‌نی توركیا.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت توركیا، عێراق و ئه‌مریكا هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد هه‌ڕه‌شه‌ن و ده‌بێت چاره‌یه‌كیان لێـبكرێت.
" له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نیـیه كه له‌وێوه شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ خه‌ڵـكێـك هه‌بێت كه ئاماده‌ن خه‌ڵـكی بێ گوناه بكوژن."
پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز بوش به ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌م قسـانه‌ی كرد پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس بۆ خۆی هه‌مان په‌یامی له ئه‌نكه‌ره دا به ڕێبه‌رانی توركیا.
گه‌یتس گوتی ئه‌وان هیچ پـێشـنیارێـكی خشـته‌یه‌كی زه‌مه‌نیـیان نه‌كردووه بۆ كۆتایی هاتنی كرداری له‌شـكری، به‌ڵام گوتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام‌ده‌بێت له به‌رده‌سـتدانی زانیاری به‌سوود بۆ توركیا له دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه.
سه‌رۆك بوش داوا له توركیا ده‌كات به خێرایی كۆتایی به له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی له ناو عێراقدا بهێنێت
- Paula Wolfson