سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـێویسـته توركیا به زووترین كات هێزه‌كانی خۆی له باكوری عێراق
بـكێشـێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتن سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌ی توركیا كه له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێت "سـنووردار و كاتی‌بێت." گوتیشی پـێویسته هێزه‌كانی توركیا به خێرایی بجوڵێنه‌وه و له‌و وڵاته ده‌ربچن.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس هه‌ڵوێسـتی واشـنتنی له به‌رامبه‌ر بارودۆخه‌كه بۆ سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول و سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕوونكرده‌وه.
هه‌روه‌ها پـێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیاش وه‌جدی گۆنول كۆبۆوه.
گه‌یتس گوتی كاربه‌ده‌سـتانی توركیا هیچ خشته‌یه‌كی كاتیان سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به هێرشه له‌شـكریـیه‌كه‌یان له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی په‌كه‌كه نه‌داوه‌تێ. گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده گرنگ نیـیه تا ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه به بڕینی به‌خشینی زانیاری موخابه‌راتی بۆ توركیا بكات.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و زانیاریـیانه یارمه‌تی هێزه‌كانی توركیا ده‌دات له ده‌سـتنیشـانكردنی شوێنی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان.