Accessibility links

ڕۆبه‌رت گه‌یتس داوا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كات كۆتایی به‌ له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی له‌ باكوری عێراق بهێنێت


ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت وه‌جدی گۆنولی هاوتای توركی واده‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌داوه‌تێ سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هێنان به‌ له‌شـكركێشی توركیا له‌ باكوری عێراق.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ ئه‌نكه‌ره‌ وه‌زیری به‌رگری توركیا گۆنول به‌ په‌یامنێرانی گوت هێزه‌كانی توركیا تا ئه‌و ده‌مه‌ی پـێویست ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كودری په‌كه‌كه‌ ئه‌وا تا ئه‌و كاته‌ هێزه‌كانیان له‌ باكوری عێراقدا ده‌مێنێته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه‌ هانی حكومه‌تی توركیا ده‌دات كۆتایی به‌ هێرشه‌ زه‌مینیـیه‌كه‌ی بهێنێت بڕیاره‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گول و هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیادا كۆبـبێته‌وه‌.

هاوكات حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت له‌شـكركێشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری عێراق پـێشـێـلكردنی سه‌ره‌وه‌ری عێراقه‌. هه‌روه‌ها به‌غدا داوای له‌ ئه‌نكه‌ر كردووه‌ ده‌ستبه‌جێ سـوپاكه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردسـتان بكێشـێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ له‌شـكری توركیا وا هێرشی قورسی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ئه‌نجام ده‌دات. گروپی ناوبراو له‌ سـاڵی 1984 وه‌ له‌پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای زۆرینه‌ كوردنشین ده‌جه‌نگن.

XS
SM
MD
LG