Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ له‌شـكركێشـیـیه‌كه‌ی توركیا

  • به‌شی ئه‌مریكا

له‌ 21 دووه‌وه‌ توركیا هێزه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ی باكوری عێراق كردووه‌ بۆ شه‌ڕكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد. هاوكات به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپ و خومپاره‌ به‌رده‌وامبووه‌ له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان كه‌ تا ئێسـتا هه‌ر زیانی ماڵی لێـكه‌وتۆته‌وه‌.

خه‌ڵـكی هه‌رێمی كوردسـتان به‌ گشتی و ناوچه‌كانی سه‌رسـنوور به‌ تایبه‌تی بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه‌ ده‌ربڕیوه‌ و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه‌ كۆتایی پـێبهێنرێت.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی عێراقیش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراقی داده‌نێن، داواشـیان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ فشـار بخاته‌ سه‌ر توركیا تا كۆتایی به‌م له‌شـكركێشـیـیه‌ی بهێنێت.

هه‌ر بۆیه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ ئه‌نكه‌ر له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای توركیا كۆبۆوه‌ تا داوایان لێبكات به‌ خێرایی كۆتایی به‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌ له‌شـكریـیه‌یان بهێنن.

به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ خشـته‌یه‌كی كات بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان دانانێن و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی به‌ ئامانجه‌كانیان ده‌گه‌ن.

پـرسـیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌:
ئایا به‌ كرده‌وه‌ی له‌شـكری چاره‌سه‌ری كێشـه‌كه‌ ده‌كرێت؟ وه‌ یان له‌بری ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گێروگرفتی تر؟
ئه‌ی باشه‌ چی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌یان سـاڵه‌ی كورد له‌ توركیا؟
وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چۆن ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان بـبینن تا به‌ یه‌كجاری كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ بهێنن؟

هاوكارمان جانی دیلان ئه‌م پـرسـیارانه‌ و پـرسـیاره‌كانی گوێگرانی به‌ڕێزی ڕادیۆكه‌مان ئاڕاسـته‌ی میوانانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كات.

میوانه‌كانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر ڕه‌مزی كارتاڵ، ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی ئێسـتای كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كوردستان بنكه‌ له‌ برۆكسل.
دكتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای كاروباری توركیا له‌ زانكۆی كۆیه‌.

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆن ڕۆژانی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتۆن به‌ شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت.
ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG