نوێنه‌ری ڕوسـیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له‌وانه‌یه مۆسـكۆ له سـزا نوێـیه‌كانی
نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ئێران پـشتیوانی بكات ئه‌گه‌ربێت و تاران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا چالاكیـیه‌كانی زاخكردنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
ڤیتالی چـركن ڕۆژی چوارشه‌ممه وتی ڕوسـیا وه‌كو ئه‌ندامێـكی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌رپـرسـیارێتی خۆی هه‌ڵـده‌ستێت بۆ پـشـتیوانیكردن له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به ئێران.
چـركن له كۆنفرانسـێـكی ڤیدیۆیـیدا له نیویۆركه‌وه به په‌یامنێرانی وت سـزاكان نابێت به ئابوری ئێران زیان بگه‌یه‌نێت. ئه‌و وتی ئه‌بێت ئامانجی به‌و ڕێـكخراوانه تایبه‌تبێت كه له كاری ناوه‌كی به‌شـداری ده‌كه‌ن. ڕوسـیا په‌یوه‌ندیـیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و پـێشتر دژ به سه‌پاندنی سـزای قورس‌تر به‌سه‌ری ڕاوه‌سـتابوو.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌یری به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره بكات كه سـزای نوێی له دژی ئێران له‌خۆگرتووه.