Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق یاسایه‌كی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ڵـبژاردنی ئوسـتانه‌كان ده‌ستنیشـان ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ ناردۆته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بۆ وتووێـژكردنی زۆرتر له‌سه‌ری.

له‌ هه‌مان كات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دوو یاسای تری په‌سـه‌ندكردووه‌ كه‌ وه‌كو خاڵێـكی سه‌ره‌كیدان له‌ ئاشـتی دا له‌ نێوان سوننی، شیعه‌ و كورده‌كان كه‌ یه‌كێـكیان لێـبووردنێـكی سـنوورداره‌ و ئه‌وه‌ی تریش بودجه‌ی فێدراڵه‌.

هه‌ر سێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هیچ هۆیه‌كیان نه‌داوه‌ بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌.

وته‌بێژی كۆشـكی سـپی ده‌ینا پـێرینۆ ده‌ڵێت پـێمان خۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ئاسانی په‌سه‌ندبكرابایه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ملیۆنان كه‌سـان به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لا پـێش ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌ڕبه‌عین و یاخود چله‌ی ئێمام حوسه‌ین له‌ ڕۆژمێری موسڵمانی شیعه‌كان به‌ڕێـكه‌وتوون.

ئاهه‌نگ گوزاریـیه‌كان وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته‌ به‌رزترینی له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی سه‌رده‌ران كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ڕێزلێـنان له‌سه‌ر شـوێنی به‌خاكسـپاردنی نه‌وه‌ی محه‌مه‌دی پـێـغه‌مبه‌ر ئێمام حوسه‌ین.

زۆر له‌و كه‌سـانه‌ی سه‌ردانی كه‌ربه‌لایان كردووه‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌پـێ ڕۆشـتوونه‌.

پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ یه‌كێـك له‌ سه‌رداره‌ شـیعه‌كان كوژراوه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لێوار ڕێـگا نزیـك به‌ ئۆتۆبوسـێـكدا له‌ به‌غدا.

XS
SM
MD
LG