Accessibility links

دادگایه‌كی ئێران حوكمی له‌ سێداره‌دان بۆ سێ هاوڵاتی كورد ده‌رده‌كات


دادگایه‌كی ئێران حوكمی له‌سێـداره‌دانی بۆ سێ هاوڵاتی كوردی شـاری كامیاران ده‌ركردووه‌ به‌ بیانووی گوایه‌ له‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاریان كردووه‌.

به‌پـێی هه‌واڵه‌كان دادگایه‌كی به‌ ناو شـۆڕش له‌ تاران له‌ دانشتنێـكیدا كه‌ 7 خوله‌كی خایاندووه‌ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و عه‌لی‌ حه‌یده‌ریان ‌و فه‌رهاد وه‌كیلی‌ بڕیوه‌ته‌وه‌.

سـامان ڕه‌سوڵپـور ڕۆژنامه‌وان و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ك پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ دژایه‌تی خۆمان بۆ هه‌ر چه‌شـنه‌ حوكمێـكی ئیعدامكردن له‌ ئێران ده‌رده‌بڕین. ده‌شـڵێت ئه‌م حوكمه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌زانین و پـێمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت دیسـان چاوی پـیادا بخشێنرێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:23 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG