وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌كات چین یارمه‌تی
بدات له قایلـكردنی كۆریای باكور به‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به ته‌واوی ئاشـكرا بكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین یانگ جیهچی له په‌كین خانم ڕایس گوتی ئه‌و پـێشـبینی له چین و وڵاتانی تریش ده‌كات هه‌موو توانا و دهسهڵاتێـك كه له دهستیاندابێت به‌كاربهێنن بۆ قایلـپـێـكردنی كۆریای باكوری به‌وه‌ی ئیتر كاتی به‌ره‌و پـێشـچوون هاتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌كه‌ی ڕازیـبووه له‌سه‌ر ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ واشـنتندا، به‌ڵام نه‌یگوت كه‌ی دهستپـێـدهكاتهوه.
جێی ئاماژه‌پـێـكردنه چین له سـاڵی 2004 وه ئه‌و وتووێـژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی واشـنتن داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌سه‌ر تۆمارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رزه‌نشتی چین بكات.
بڕیاره خانم ڕایس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین هوو ژینتا‌و و سه‌رۆك وه‌زیر وێن ژیاباو كۆبـبێته‌وه.