هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح چه‌ند وتووێـژی جیاجیای له‌گه‌ڵ سـیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیدا ئه‌نجام داوه و هه‌موویان هێرشـه‌كانی توركیایان سه‌رزه‌نشت كردووه و ده‌ڵێن ئه‌مه سه‌روه‌ری عێراق پـێشـێل ده‌كات.
عیزه‌ت شـابه‌نده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئایاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی عێراق ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ڵـوێسـتی عێراقیـیه‌كان یه‌كگرتووانه‌بێت له ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشـانه و نابێت هیچ جیاوازیـیه‌ك له نێوان هێرشـكردنه سه‌ر باكوری عێراق له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر باشور عێراقدا بكرێت، وه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردسـتان ڕووده‌دات به دوری نازانێت بـبێته هۆكارێـك بۆ ڕووداوی هاوشـێوه له لاكه‌ی تری سـنووری عێراقدا. پاشـان ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م هێرشـه‌ی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان به‌رامبه‌ر گه‌شـه‌كردنی ئه‌زموونی كورده‌كانه، كه ئه‌مه‌ش بۆ تورك و فارس و عه‌ره‌ب نه‌گونجاوه و ده‌شڵێت ئه‌و ده‌توانێت به گشتی بڵێت هیچ یه‌كێـك له وڵاتانی دراوسێی عێراق ته‌نانه‌ت هیواشیان نیه كه دیموكراسی له عێراقدا گه‌شه‌بكات.
دكتۆر عه‌لا مه‌كی ده‌مڕاستی پارتی ئیسلامیش ده‌ڵێت هیچ عێراقیـیه‌ك قایل نیـیه به‌وه‌ی هیچ له‌شـكرێـك له ده‌ره‌وه‌ی سـنووره‌كانیـیه‌وه بێنه ناو وڵاته‌كه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كی دیاریكراو. ده‌شڵێت هیواداره به زووترین كات توركیا كۆتایی به ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت كه وه‌ك ئه‌نكه‌ره په‌یمانی داوه ئه‌و هێرشه له‌شـكریـیه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و سـنووردارده‌بێت.
دكتۆر سه‌لیم عه‌بدوڵڵاش ده‌مڕاستی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عه‌ره‌به سـوننه‌كان ده‌ڵێت به‌ره‌ی ته‌وافوق ئه‌م هێرشه‌ی توركیا به ده‌سـتدرێژیـكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق داده‌نێت.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر قسه‌كانیان ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:24 خوله‌كه.