به مه‌به‌ستی وتووێـژكردنیان له‌پـێناو ڕازیـكردنی ئێران تا واز له پـرۆگرامی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری خۆی بهێنێت بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه زلهێزانی جیهان له واشـنتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبـبنه‌وه.
لێـپـرسـراوانی باڵای ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاو به به‌رنووسی ده‌قێـكی په‌یوه‌ست به بڕیاری سه‌پاندنی سـزای سه‌ر ئێران ده‌خشـێنن.
هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا پـرۆژه بڕیارێـكیان پـێشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد و تیایدا خولی سێهه‌می سـزا له‌دژی ئێران دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی تاران به ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و كه‌ره‌سـته‌یه‌ی كه ده‌شێت له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌كاربهێنرێت.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیری ئسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت كه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی ژاپـۆن ده‌كات داوای سه‌پاندنی سـزای فره‌تری له‌دژی ئێران كردووه. هاوكات مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بانگه‌شه‌ی سـڕینه‌وه‌ی ئسـرائیلی له‌سه‌ر نه‌خشه كردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆكی ئێرانی و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیه‌دا هۆشـیاری ئه‌وه‌یان داوه ئه‌گه‌ر سـزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بـسه‌پـێنرێت ئه‌وا تاران وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌و پـێـیه ده‌بێت.