كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی شـاری ڕاوه‌ڵپـندی خۆی كێشـاوه به ئۆتۆمبیلێـكی له‌شـكری و كوژرانی به لایه‌نی كه‌م ئه‌فسه‌رێـكی پایه به‌رزی پـزیشـك و 7 كه‌سی لێـكه‌وتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌ی حكومه‌تی پاكسـتانیدا ده‌ڵێت جه‌نه‌ڕاڵ موشـتاق بایگ و شـۆفێر و پاسه‌وانه تایبه‌تیـیه‌كه‌ی و به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی دیكه‌ش له هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌دا كوژراون. هاوكات 25 كه‌سیش برینداربوون.
شـاری ڕاوه‌ڵـپـندی كه ڕووداوه‌كه‌ی تیایدا بووه ده‌كه‌وێته باشوری ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتان و هه‌روه‌ها باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شـكری وڵاتیش له‌خۆ ده‌گرێت.
هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دووهه‌مین هێرشه له مانگه‌دا كه تیایدا پـیاوانی له‌شـكری پاكسـتانی بكرێنه ئامانج.