ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له باشوری به‌غدا به كه‌می 3 زیاره‌تچی شیعه‌ی كوشـتووه، ڕۆژێـك
پاش ئه‌وه‌ی بۆمب ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ به ده‌یان له زیاره‌تچیانی شیعه‌ی له باشوری پایته‌خت كوشت.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی بۆمب ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دووشه‌ممه 15 زیاره‌تچی دیكه‌ی شیعه‌ش برینداربوون له‌گه‌ڵ كه به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لا له ناوه‌ڕاستی وڵات كه‌وتبوونه ڕێ بۆ به‌شـداری له یه‌كێـك له پـیرۆزترین بۆنه‌كانی شـیعه‌كان.
له هه‌مان ده‌م كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوه‌كانی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـتۆته 56 كه‌س و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن بۆمب ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ له نێو خێوه‌تێـك ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو كه له‌وێ زیاره‌تچیـیه‌كان خه‌ریـك بوون ماندوویان ده‌حه‌سـانده‌وه و پـشـوویان ده‌دا.
پـێشـترێـكی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا هێرشـبه‌ران 3 زیاره‌تچی شـیعه‌یان كوشـتن و 40 كه‌سیشـیان برینداركرد.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق لۆمه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌كه‌ن بۆ هێرشه‌كانی یه‌كشه‌ممه و به توندی هێرشـه‌كان له‌دژی زیاره‌تچیـیه شیعه‌كان ناپه‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
له هێرشێـكی دیكه‌دا پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند بۆمب ته‌قێنه‌رێـكی خۆكوژ له‌سه‌ر كورسـیـیه‌كی چه‌رخدار خۆی له بینایه‌كی پـۆلیس له باكوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌فسه‌رێـكی باڵای پـۆلیسی كوشتووه.