Accessibility links

عێراق داوا له‌ توركیا ده‌كات هێزه‌كانی له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ی بـكشـێـنێته‌وه‌


حكومه‌تی عێراق داوای له‌ توركیا كرد به‌ زووترین كات هێزه‌كانی له‌ باكوری عێراق بـكشێـنێته‌وه‌، كه‌ تیایدا سه‌ربازه‌ توركه‌كان به‌ گژ سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان چوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حكومه‌تی عێراق گوتی هه‌ڵـوێسـته‌كه‌ی له‌شـكری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات، وه‌ عێراق داوا له‌ توركیا ده‌كات بۆ وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كۆبـبنه‌وه‌.

توركیا له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ هه‌ڵـمه‌تێــكی زه‌مینی گه‌وره‌ی له‌ دژ سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌ ده‌سـتپـێـكردووه‌ تا ڕێـیان لێبگرێت له‌ هێرشـكردنه‌ سه‌ر توركه‌ مه‌ده‌نیـیه‌كان له‌ باشوری توركیادا.

له‌شـكری توركیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا هه‌لیـكۆپـته‌رێـكی به‌ربۆته‌ خواره‌وه‌ و 112 سه‌رهه‌ڵـداوی كوشـتووه‌ و 15 له‌ سه‌ربازه‌كانی كوژراون. هه‌رچه‌ندێـكه‌ هێشـتا سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان پـشـتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌.

هێشـتا هیچ گیان له‌ده‌سـتدانێـكی مه‌ده‌نی له‌و هێرشه‌ی توركیا نه‌كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت توركیا 5 پـردی به‌ره‌و دێهاته‌كانی تێـكشـكاندووه‌.

XS
SM
MD
LG