Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی هێرشـێـكی خۆكوژی له‌ باشوری به‌غدا 40 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون و 60 ی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ئه‌نجامی هێرشـێـكی خۆكوژی بۆ سه‌ر ئاپـۆڕه‌یه‌كی شـیعه‌كان كه‌ به‌ره‌و یه‌كێـك له‌ هه‌ره‌ پـیرۆزترین ڕێوڕه‌سمه‌كانیاندا به‌ڕێـكه‌وتبوون.

پـۆلیس و گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و له‌ ئسـكه‌نده‌ریـیه‌ی باشوری به‌غدا خۆكوژه‌كه‌ خۆی له‌ ژێر چادرێـكدا ته‌قاندۆته‌وه‌ كه‌ ئاو و سـاردیان لێ داوه‌ به‌و شیعانه‌ی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا به‌ڕێـكه‌وتبوون.

پـێـشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناو به‌غداش به‌ بۆمب و ته‌قه‌ هێرشـكراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێـك شیعه‌ی تر و له‌وێش به‌ لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون و 36 ی دیكه‌ش برینداربوون.

شـایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری شـیعه‌كان به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لای باشوری عێراق به‌ڕێـده‌كه‌ون تا له‌وێ له‌ ڕێوڕه‌سـمی سـاڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حسێنی نه‌وه‌ی پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (ص)، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ده‌ی 13 دا كوژرا، به‌شـداریبكه‌ن.

پـێشـبینی ده‌كرێت به‌ ملیۆنه‌ها شیـعه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی كه‌ربه‌لا بكه‌ن.

سه‌رۆكی پـۆلیسی كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت 40 هه‌زار پـۆلیس و سه‌رباز بۆ پاراسـتنی باری ئاسایشی شـاره‌كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG