Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان بروسـكه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ی ئاڕاسـته‌ی سه‌رۆك بوش كردووه‌


سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان باسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی و شـاندی یاوه‌ری بۆ كۆریای باشور و میرنشینی قه‌ته‌ر كردووه‌.

پاشـان له‌ ته‌وه‌رێـكی تری كۆنفرانسـه‌كه‌یدا باسی له‌ بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌ سـنووریـیه‌كان كردووه‌ و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ژێرخانی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ربڕیوه‌. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی بروسـكه‌یه‌كی زۆر به‌ په‌له‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ناردووه‌ و تیایدا داوای لێـكردووه‌ ڕاسـته‌وخۆ هه‌وڵبدات بۆ كۆتایی هێنان به‌م هێرشـانه‌ی توركیا له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردسـتان.

په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له‌ شـاری هه‌ولێره‌وه‌ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:58 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG