هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر
دیارده‌ی هێـرشـكردنه سه‌ر زانكۆ و خوێندنگه‌كان له ئه‌مریكا كه دوایـیان ئه‌وه بوو له زانكۆی نۆرثرن ئیلینۆی ڕوویدا و تیایدا كۆنه خوێندكارێـكی ئه‌و زانكۆیه به چه‌كه‌وه چۆته سه‌ریان و 5 خوێندكاری له ناو هۆڵێـكی خوێندندا كوشت و 16 ی دیكه‌شی برینداركرد و پاشـان كۆتایی به ژیانی خۆشی هێنا.
ئه‌م به‌ڕێزانه میوانانی مێزگرده‌كه بوون:
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك.
هه‌ورامان محه‌مه‌د، خوێندكار له زانكۆی جۆرج مه‌یسن له ستانی ڤێرجینیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:38 خوله‌كه.