Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ له‌ ئه‌فغانسـتان 7 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغان ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه‌ 7 كه‌س له‌ خۆرهه‌ڵاتی وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كاتێـك ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی سـواری بووبوون بۆ سه‌ر بۆمبێـكی سه‌ره‌ڕێ كه‌وت.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی خۆرهه‌ڵات له‌ كونار نزیـك سـنووری پاكسـتان ڕوویدا. قوربانیـیه‌كان پاسه‌وانانی ئاسایش بوون كه‌ بۆ كۆمپانیای دروسـتكردنی ڕێـگاوبان كاریان ده‌كرد.

كاربه‌ده‌سـتان نازانن كێ له‌ پـشتی هێرشه‌كه‌ بووه‌. میلیشـیاكانی تاڵیبان كه‌ هه‌ڵمه‌تی یاخیـبوویی له‌ دژی حكومه‌تی كابوڵیان ده‌ستپـێـكردووه‌ به‌ به‌رپـرسـیاری ئه‌م جۆره‌ هێرشـانه‌ له‌ ڕابردوودا بوونه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ هێرشـێـكی خۆكوژ له‌ هه‌وڵێـكدا به‌ مه‌به‌ستی هێرش له‌ هه‌رێمی فه‌ڕه‌ح له‌ ڕۆژئاوای وڵات خۆی ته‌قانده‌وه‌. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن كه‌س له‌م هێرشـه‌دا گیانی له‌ده‌سـتنه‌داوه‌.

XS
SM
MD
LG