ڕۆژی شه‌ممه زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی و خومپاره‌یی كرانه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی
ئاسایش تۆكمه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، واته بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باڵـیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئۆفیسـه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌خۆ ده‌گرێت.
به لایه‌نی كه‌م ڕۆژی شه‌ممه 10 ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی ئاماژه پـێـدراو بیسـتران و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی هاوڵاتیـیانی ناوچه‌كه‌یان به ئاگا هێناوه له‌وه‌ی خۆیان بـپارێزن. به‌ڵام هه‌واڵی ده‌سـتبه‌جێی زیانی گیانی و هه‌روه‌ها خانووبه‌ره‌ی ئاكامی موشـه‌كبارانه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا بۆته ئامانجی چه‌ندان جاره‌ی هێرشی موشه‌كی و هه‌روه‌ها خومپاره‌یی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌باڵی ئه‌م جۆره هێرشـانه‌ی خسـتۆته ئه‌سـتۆی میلیشـیا شـیعه‌كانی عێراقی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پـشتگیری ده‌كرێن. ئه‌م میلیشـیا شیعانه ئه‌وانن له موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شـیعه‌ی ڕادیكاڵ جیابوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سـوپای مه‌هدی به ڕابه‌رایه‌تی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی هه‌ینی هه‌واڵی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی بۆ شه‌ش مانگی دیكه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقیدا ڕاگه‌یاند. ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی كه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی له سه‌دا 60 ی كاری توندوتیژی له مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه تا ئێسـتا بووه.