هێرشی زه‌مینی هێزه‌كانی توركیا له باكوری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه ڕۆژی شه‌ممه به‌رده‌وامبوو.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا له دژی چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستیپـێـكردووه 5 سه‌ربازی توركی كوژراون و هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 44 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش.
هێزه‌كانی له‌شـكری توركیا هێرشی ئاسـمانیـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا له ناوچه چیایـیه‌كانی باكوری عێراق و هه‌روه‌ها سـوپای توركیا په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سـنووردار له دژی چه‌كدارانی ناوبراو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سـاڵی 1984 وه و له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای زۆرینه كوردنشین ده‌جه‌نگن و تا ئێسـتا پـتر له 30 هه‌زار كه‌س له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان و كاری توندوتیژیدا كوژراون.
سه‌باره‌ت به له‌شـكركێشی توركیا بۆ نێو باكوری عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت به‌غدا له نیگه‌رانیـیه‌كانی توركیا تێـده‌گات، هاوكات ده‌شڵێت به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا چاره‌سه‌ری كێشـه‌كه ناكات.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشـانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێر و سه‌لام باڵایی له شـاری دهۆك ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.