له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت هێرشـێـكی زه‌مینی كردووه بۆ ناو سـنووری عێراق به مه‌به‌ستی
په‌لاماردانی گومانبارانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكر گوتوویه‌تی ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌وه‌كه‌ی ده‌ستیـپـێـكردووه، دوابه‌دوای بۆردومان و تۆپـبارانی شـوێنه‌كانی گومانبارانی سه‌رهه‌ڵـداوی كورد له عێراقدا. ده‌سه‌ڵاتداران هیچ زیانێـكی گیانیـیان ڕانه‌كه‌یاندووه.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی توركیا 10 هه‌زار سه‌رباز به‌شـداریـیان له ئۆپه‌راسـیۆنه‌كه‌دا كردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه له‌شـكریـیه‌یان پـشتڕاست كردۆته‌وه و گوتوویانه ئه‌و هێرشه ماوه‌یه‌كی سـنوورداری ده‌بێت و ئامانجیش لێی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورده. به‌ڵام هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی هیچ ئاگایه‌كی له‌و هێرشه زه‌مینیـیه‌ی توركیا نه‌بووه بۆ سه‌ر عێراق.
كاربه‌ده‌سـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان له توركیا كردووه خۆی له هه‌ر كارێـكی نه‌گونجاوی له‌شـكری بـپارێزێت. خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتوویه‌تی هێرشی له‌شـكری" باشترین چاره‌سه‌ر نیـیه."
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌نكه‌ره هێرشی تری بچووكی كردۆته سه‌ر باكوری عێراق وه‌ك توركیا ده‌ڵێت بۆ لێدانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له شـاخه‌كانی هاوسنووری باكوری عێراق.
له‌وه‌تای سـاڵی 1984 وه په‌كه‌كه شه‌ڕ بۆ ئۆتۆنۆمی ده‌كات له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن. به‌هۆی ئه‌و شـه‌ڕانه‌شه‌وه زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له توركیا كوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ی توركیا په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر و دهۆك ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.