سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت له‌پـێناو ئه‌وه‌ی لایبیریا بكه‌وێته سهرپـێی خۆی كه له ئاكامی ئه‌و سـاته وه‌خته دژواره‌ی پـیایدا تـێپهڕیوه هه‌ر بۆیه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا هاوكاری و یارمه‌تی لایبیریا ده‌دات.
سه‌رۆك بوش دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی لۆرا بوش له مۆنرۆڤیای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته نیشتنه‌وه ئه‌م وتانه‌ی ڕاگه‌یاند.
لایبیریا دوایـین وڵاتی گه‌شته پـێـنج ڕۆژیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشه بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا. سه‌رۆك بوش به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و واشـنتن بگه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ئێـڵن جۆنسنی هاوتایدا كۆده‌بێته‌وه.
وا پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـرۆگرامێـك ڕاگه‌یه‌نێت كه تیایدا یه‌ك ملیۆن په‌رتووك تا سه‌ره‌تای سـاڵی خوێندنی ئاینده بۆ منداڵانی خوێندكاری لایبیری دابین بكات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وڵاتی لایبیریای ڕۆژئاوای ئه‌فریقا وا له هه‌وڵ و كۆشـشی ئه‌وه‌دایه بكه‌وێته‌وه سه‌ر پـێی خۆی، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ئه‌و دژواری و ناههمواریـیهی 14 سـاڵی شه‌ڕی ناوخۆ كه به سه‌دان هه‌زار كه‌س تیایدا بوونه قوربانی و گیانیان له‌ده‌سـتدا.
جه‌نگی ناوخۆی لایبیریا له سـاڵی 2003 كۆتایی هات. له ده‌می كۆتایی جه‌نگه‌كه‌وه واشـنتن به‌ڵێنی پـتر له 700 ملیۆن دۆلاری وه‌ك كۆمه‌ك داوه‌ته لایبیریا.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پایته‌ختی لایبیریا خۆپـیشـاندان سـازدرا و به‌شـداربووان داوای دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تاوانه‌كانی جه‌نگیان ده‌كرد، به‌ڵام خۆپـیشـاندانه‌كه له لایه‌ن پـۆلیسـه‌وه بڵاوه‌ی پـێـكرا.