Accessibility links

ئه‌مریكا به‌ موشـه‌كێـك سه‌ته‌لایتێـكی به‌كـكه‌وتووی خۆی له‌ واڵای ئاسـماندا پارچه‌پارچه‌ ده‌كات


ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن موشـه‌كێـك كه‌ له‌ كه‌شتیـیه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه‌ ته‌قێنرابوو به‌ر سه‌ته‌لایتێـكی سیخوڕی به‌كـكه‌وتووی ئه‌مریكا كه‌وت ئه‌وه‌ی به‌ره‌و زه‌مین ده‌كه‌وته‌ خوارێ، موشه‌كه‌كه‌ له‌ مه‌ودای پـتر له‌ 200 كیلۆمه‌تر سه‌رووی ئه‌رز به‌ر سه‌ته‌لایته‌كه‌ كه‌وت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپـرسی پله‌ دووی له‌شـكری ئه‌مریكا جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كارتڕایت ده‌ڵێت شـیكه‌ره‌وان زۆر پـشـتڕاستن به‌وه‌ی كه‌ موشـه‌كه‌كه‌ له‌ عه‌مباری سـووته‌مه‌نی سه‌ته‌لایته‌كه‌ی دابێت كه‌ سـووته‌مه‌نی ژه‌هراوی هایدرزاینی تیابووه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ره‌كی نیگه‌رانی بووه‌.

به‌ڵام ناوبراو گوتی پـێویسـتیان به‌ لێـكۆڵینه‌وه‌ی تر هه‌یه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ عه‌مباری ئه‌و سـووته‌مه‌نیـیه‌ تێـكشـكابێت. جه‌نه‌ڕاڵ كارتڕایت گوتیشی ڕاداره‌كانی له‌شـكری و سڤیلی ئه‌مریكا به‌ دوای پاشـماوه‌ی پارچه‌كانی ئه‌و سه‌ته‌لایته‌دا ده‌گه‌ڕێن و گوتیشی هه‌ندێ پارچه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ كه‌ش‌وهه‌وای زه‌مینه‌وه‌ و سـووتاون.

ناوبراو ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وڵاتانی تری ئاگاداركردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێـڕه‌وی ئه‌و پارچانه‌ به‌ڵام هیچ وڵاتێـك له‌ مه‌ترسـیدا نین.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ڕوسـیا و چین ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا كرد و گوتیان ڕه‌نگه‌ زیان به‌ سه‌لامه‌تی واڵایی ئاسـمانی بدات.

وڵاتی چین داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وه‌یه‌ بداتێ و گوتیشی وڵاته‌كه‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌ بۆ شـیانی هه‌ر زیانێـك كه‌ له‌و كاره‌ی ئه‌مریكا بكه‌وێته‌وه‌.

جێـگه‌ی گوتنه‌ سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی تر ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی چین كرد كاتێـك به‌ موشـه‌ك سه‌ته‌لایتێـكی خۆی له‌ ئاسـماندا ته‌قاندبۆوه‌.

هاوكات گوته‌بێژی پـنتاگۆن براین وایتمان نكولی له‌و تۆمه‌تانه‌ كرد كه‌ ده‌ڵێن ئه‌مریكا به‌و كرده‌وه‌یه‌ موشـه‌كێـكی نوێی دژی سه‌ته‌لایتی تاقیـكردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌خنه‌كانی چین له‌م كاره‌ی ئه‌مریكا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سته‌فه‌نی هۆ له‌ په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان شوان سه‌عید به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتێـكیش ده‌رباره‌ی لێـدوانه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس كارتڕایت له‌ لایه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئاڵ په‌سـن له‌ واشـنتنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریـگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG