وا بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕابه‌رانی هه‌ردوو حزبی ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ره‌كی پاكسـتانی
له ئیسلام ئاباد كۆبـبنه‌وه. مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌پێـناو وتووێـژكردنه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی هاوبه‌ندی كه ڕه‌نگه په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی له ده‌سه‌ڵات بخات.
له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا حزبی ناسـراو به گه‌لی پاكسـتانی و هه‌روه‌ها حزبی كۆمكاری موسـڵمانی پاكسـتان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و به‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانیدا زاڵبوون.
به‌ڵام سه‌رۆكی پاكسـتانی ده‌ڵێت ئه‌و نیازی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی نیـیه و له ئاكامی سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف داوای هاوبه‌ندیـیه‌كی ته‌بایی ده‌كات.
عاسف زارداری ڕابه‌ری حزبی گه‌لی پاكسـتانی و هاوسه‌ری خانم بێنه‌زیر بۆتۆی كوژراو گوتوویه‌تی حزبه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن پـلانی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانیان هه‌یه، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له سـایه‌ی سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌فدا لاوازبووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه عاسف زارداری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری حزبی نیشتیمانی عه‌وامی كۆبۆته‌وه. حزبی ناوبراو حزبێـكی قه‌واره بچووكی سیكیولاره و شـیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بـبێته هاوبه‌ش له هاوپه‌یمانێـتی ئۆپـۆزیسـیۆندا.
سه‌باره‌ت به شـكسـتهێنانی پارته‌كه‌ی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا جودث لاثام په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاوبـۆچوونی ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌وانانی پاكسـتانی و ئه‌فغانی و به‌ریتانی وه‌رگرتووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.