له‌شـكری توركیا هه‌واڵی بۆمبـبارانكردنی بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا ئه‌وانه‌ی له نێو خاكی باكوری عێراقدا نیشته‌جێبوون ڕاگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی عێراق ده‌ڵێت تۆپـبارانه‌كه‌ی توركیا له ده‌مێـكی دره‌نگی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ده‌ستیـپـێـكردووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی كورد هیچ هه‌واڵیان سه‌باره‌ت به زیانی ئاكامی بۆمبـبارانه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌نكه‌ره له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا هێرشی ئاسمانی له دژی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا ئه‌نجام دا و هه‌روه‌ها به مه‌به‌سـتی له‌ناوبردن و ڕاوه‌دوونانی حزبی ئاماژه‌پـێدراو هێزه‌كانی توركیا سـنووری عێراقیان به‌زاند و چوونه نێو خاكی باكوری عێراقه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی توركی CNN –Turk له زاری عه‌لی باباجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند توركیا وا تاوتوێی هێرشـێـكی زه‌مینی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه چه‌كدارانی ناوبراو له سـاڵی 1984 وه له پێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی زۆرینه كوردنشین ده‌جه‌نگن. تا ئێسـتا پـتر له 30 هه‌زار كه‌س له میانه‌ی سـاڵانی شه‌ڕ و توندوتیژیدا كوژراون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:45 خوله‌كه.