Accessibility links

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت موقته‌دا ئه‌لسه‌در بڕیار بدات كه‌ ئایا درێژ به‌ ئاگربه‌ست ده‌دات یان نا


مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌كانی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاگربه‌سـتی شه‌ش مانگه‌ له‌ نێوان میلیشـیاكانی له‌شـكری مه‌هدی و هێزه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و عێراقی درێژتربكاته‌وه‌ و یاخود كۆتایی پـێ‌بهێنێت.

وته‌بێژی سه‌در، سه‌ڵاح ئه‌لعوبێدی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ وتی مه‌لای موقته‌دا ئه‌لسه‌در بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار بدات.

سه‌در له‌ مانگی هه‌شت ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند. فه‌رمانده‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاگربه‌سـته‌كه‌ وه‌كو فاكته‌رێـكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌ نیوه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی هێرشـه‌كان له‌ مانگی شـه‌شه‌وه‌ له‌ عێراق.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ته‌قێنه‌رێـكی خۆدكوژ به‌ لایه‌نی كه‌م 7 كه‌سی كوشـتووه‌ و 15 ی تریشی برینداركردووه‌ له‌ بازاڕێـكدا له‌ شـارۆچـكه‌ی شـاره‌بان له‌ باكوری به‌غدا.

له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بۆمبێـكی لێوار ڕێـگا 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریـكایی كوشـتووه‌ له‌و كاته‌ی كه‌وتۆته‌ به‌ر كاروانه‌كه‌یان له‌ به‌غدا.

هیچ كه‌س خۆی له‌ هێرشـه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌رپـرسـیار نه‌زانیوه‌.

پـێشـتر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند چه‌ند ڕۆكێتێـك له‌ به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی شـاره‌زایان هه‌وڵی پـوچه‌ڵـكردنه‌وه‌یان ده‌دان و له‌ ئاكامدا به‌ لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و 27 ی دیكه‌ش برینداربوون. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی كوژراوه‌كان پـۆلیس بوون.

XS
SM
MD
LG