ڕۆژی سێشه‌ممه سـیناتۆر باراك ئۆباما له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی دیموكراته‌كاندا له سـتانی ویسـكه‌نسن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له به‌ره‌ی كۆماریـیه‌كانیش جۆن مه‌كـكه‌ین هه‌ر له پـێشه‌وه‌یه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گرێـك فلاكه‌س له شـاری هیوسـتنی ته‌كسـاسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت باراك ئۆباما و جۆن مه‌ككه‌ین كه‌وتوونه‌ته ڕه‌خنه‌گرتن له یه‌كتری وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی دوانزه‌دا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هاوكارانمان شوان سه‌عید و سـمكۆ عه‌زیز و نازدار زاده درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌نگده‌رانی ویسـكه‌نسن سه‌ركه‌وتنێـكی تری مه‌زنیان پـێشـكه‌ش به باراك ئۆباما كرد،
ئه‌و كاره‌ی كه گوژمی ئۆباما زیاد ده‌كات له كاتێـكدا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سـتانه‌كانی ته‌كسـاس و ئۆهایۆی پـڕ له شـاند‌ی ده‌نگده‌ران له 4 ی مانگی سێی داهاتوودا.
له گوته‌یه‌كدا بۆ لایه‌نگرانی له گۆڕه‌پانێـكی ناوه‌ندی شـاری هیوسـتن باراك ئۆباما په‌سنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا له ویسـكه‌نسن.
" من سـوپاسـگوزاری خه‌ڵـكانی ویسـكه‌نسنم بۆ دۆسـتایه‌تیـیان و پـشتگیریـیان و سه‌ربه‌ڵـندیـیان. وه‌ك خۆتان ده‌زانن كاتێـك ده‌چێت ده‌نگ بده‌یت كه‌ش‌وهه‌وا 5 پله‌ی فێهرنهایته.
ئۆباما هانی لایه‌نگرانی دا له ته‌كسـاس كه پـێش كۆتایی هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی له چواری مانگی سێی داهاتوودا ده‌نگ بده‌ن. سه‌ره‌تای ده‌نگدان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتپـێده‌كات و خۆبه‌خشـانی هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی ئۆباما و هێله‌ری كلنتن له‌سه‌ر جاده و بانه‌كان بوون بۆ هاندانی خه‌ڵـك له به‌شـداریـكردنی ده‌نگداندا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه جۆن مه‌ككه‌ین سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زنی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌و كاره‌ی كه نزیـكتری ده‌كاته‌وه له بوون به كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی. له شـاری كۆلومبسی سـتانی ئۆهایۆ مه‌ككه‌ین سوپاسی لایه‌نگرانی كرد و په‌سـنی مایـك هه‌كه‌بی ڕه‌كه‌به‌ری دا ئه‌وه‌ی سه‌رباری زنجیره‌یه‌ك شـكستهێنان ڕازی نه‌بووه واز له ڕكه‌به‌ریـیه‌كه بهێنێت.
مه‌ككه‌ین ده‌یڕوانیـیه دوای پـێشـبڕكێی كاندیدێتی و ته‌وژمه سـیاسـیـیه‌كه‌ی ئاڕاسـته‌ی ئه‌و كه‌سه كرد كه ڕه‌نگه كاندیدی دیموكراته‌كان به‌ده‌سـتبهێنێت. له ئاماژه‌یه‌كی ڕوو پـۆشـدا بۆ باراك ئۆباما مه‌ككه‌ین گوتی تێـده‌كۆشـێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی خه‌ڵـكی ئه‌مریكا له لایه‌ن كه‌سـێـكی ده‌م پاراوی به‌ڵام بێ كه‌ڵك له گۆڕاندا هه‌ڵـنه‌خه‌ڵه‌تێن.
هه‌روه‌ها مه‌ككه‌ین ئاماژه‌ی به گوته‌كانی ئۆباما دا كه له میانی مشتومڕێـكی سـاڵی پار كردبووی. مه‌ككه‌ین گوتی ئه‌گه‌ر ئۆباما بـبێت به سه‌رۆك ئه‌وا بڕیاری مه‌ترسـیداری ساویله‌كه وه‌رده‌گرێت.
" ئێمه دووچاری مه‌ترسی ڕابه‌رایه‌تیـیه‌كی سه‌رلێشـێواوی كاندیدێـكی بێ ئه‌زموون ده‌بین ئه‌و پاڵێوراوه‌ی جارێـك پـێشـنیازی بۆمبـبارانی پاكسـتانی هاوپه‌یمانی كرد و هه‌روه‌ها پـێشـنیازی دانیشتنی بێ هیچ مه‌رجێـك و یاخود ئامانجی ڕوون و ئاشـكرای له‌گه‌ڵ دوژمنان كرد، ئه‌وانه‌ی پـشـتگیری تێرۆریسـتان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له ڕێـگه‌ی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی سوورن له‌سه‌ر هه‌ژاندنی جیهان."
له هیوستن ئۆباماش مه‌ككه‌ینی كرد به ئامانج و گوتی مه‌ككه‌ین نوێنه‌رایه‌تی ڕێبازی شـكسـتخواردووی ڕابردوو ده‌كات. ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له مه‌ككه‌ین گرت سه‌باره‌ت به پـشتیوانیكردنی شه‌ڕی عێراق، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئۆباما ده‌ڵێت سه‌نگیـیه‌كانی له‌سه‌ر دوژمنه ڕاسته‌قینه‌كه لاداوه كه تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده‌ن، ئه‌وانه‌ی له مانگی نوێی سـاڵی 2001 دا هێرشـیان كرده سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له لای خۆیه‌وه هێله‌ری كلنتن گومانی خسـته سه‌ر ئاستی ئاماده‌یه‌تی ئۆباما بۆ بوون به سه‌رۆك. خانم كلنتن شه‌وی سێشه‌ممه درێژه‌ی به وتاره تونده‌كه‌ی بۆ لایه‌نگرانی له شـاری یۆنگستاونی سـتانی ئۆهایۆ دا و گوتی خه‌ڵـكی ئه‌مریكا ئاماده‌نین یه‌كێـك بـبێت به سه‌رۆك كه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت پـێویسـتی به" فێربوونی ئه‌و كاره هه‌بێت."
" ئه‌وان پـێویسـتیان به سه‌رۆكێـك هه‌یه كه له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه خۆی وه‌كو فه‌رماندارێـكی پـێشـه‌وا ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری وڵات به‌ڕێوه‌بـبات و هه‌روه‌ها شـكسـتی به كۆماریـیه‌كان بهێنێت له مانگی یانزه‌دا."
له ویسـكه‌نسن له میانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنیدا خانم كلنتن هه‌مان ڕاگه‌یاندنی خسـته‌گه‌ڕ، به‌ڵام پـێده‌چێت كاریـگه‌ریـیه‌كی كه‌می هه‌بووبێت. ئۆباما له زۆربه‌ی چینه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا به جۆرێـك به‌هێزترین بلۆكی پـشتیوانی بۆ خانم كلنتن ناوبڕكرد، له ناویندا ده‌نگده‌ره ژنه‌كان كه به یه‌كسـانی دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو كاندیدا.