دادگایه‌كی عێراقی دادگایـیـكردنی دوو كاربه‌ده‌ستی پـێشـووی دواخست به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ندێـك له شـایه‌ته‌كان. ئه‌و دوو كاربه‌ده‌سته تاوانباركراون به‌وه‌ی
ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی كوشـتنی سه‌ر به شیعه‌كاندا هه‌بووه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا ڕۆژی سـێشه‌ممه دادگایـیكردنه‌كه له به‌غدا ده‌سـتپـێـبكات، به‌ڵام بۆ 2 ی مانگی سێ دواخرا. ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه ئه‌و گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانه‌ی شیعه بدرێنه دادگا كه گومان ده‌كرێت ده‌سـتیان له‌و كوشـتنه تیره‌یی‌یانه‌دا هه‌بووه كه دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له عێراقدا سه‌ریهه‌ڵدا.
دوو تاوانباره‌كه بریتین له جێـگری پـێشووی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق (حاكم ئه‌لزاملی) و سه‌رۆكی پـێشووی هێزه‌كانی ئاسایشی وزاره‌تی ته‌ندروستی (عه‌مید حامد ئه‌لشـمه‌ری).
هه‌ردووكیان تاوانباركراون به یارمه‌تیدانی میلیشـیا شـیعه‌كانی سه‌ر به له‌شـكری مه‌هدی له به‌كارهێنانی ئوتۆمبیله‌كانی ئه‌مبوڵانس و نه‌خۆشـخانه‌كان بۆ ڕفاندن و كوشـتنی نه‌یاره‌كانیان.
له هه‌واڵێـكی تردا، ڕۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ڕازی بووه له‌سه‌ر كڕینی 40 فڕۆكه‌ی نوێ له كارگه‌ی بۆینگی ئه‌مریكایی و 6 ی دیكه‌ش له كۆمپانیای بۆمباردێری كه‌نه‌دی بۆ هێـڵی ئاسـمانی عێراق.
به پـێی ڕاپـۆرتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌وداكه‌ی بۆینگ به نزیكه‌ی 6 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.