Accessibility links

كه‌شتی ئاسـمانی ئه‌تڵه‌نتس خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی ئاماده‌ ده‌كات


ئاژانسی واڵای ئاسـمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسـمانی ئه‌تڵه‌نتس بۆ زه‌وی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به‌ر له‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا موشـه‌كێـك هه‌ڵـبدات بۆ له‌ناوبردنی سه‌ته‌لایتێـكی سـیخوڕێتی كه‌ خه‌ریكه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن تا كه‌شـتی ئه‌ته‌ڵه‌نتس نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وان هه‌وڵی له‌ناوبردنی سه‌ته‌لایته‌كه‌ ناده‌ن.

پـنتاگۆن ده‌ڵێت سه‌ته‌لایته‌كه‌ سـووته‌مه‌نی ژه‌هراوی تیادایه‌ و ئه‌گه‌ربێت و بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستی گشتی ده‌كات.

كه‌شـتیوانانی واڵای ئاسـمانی ئه‌تڵه‌نتس ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چه‌ند شوێن و ئامێرێـكی كه‌شـتیـیه‌كه‌یان چـێـك ده‌كه‌ن تا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی.

بڕیاره‌ ئه‌گه‌ر كه‌ش‌وهه‌وا ڕێبدات كه‌شتیـیه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری واڵای ئاسـمانی كه‌نه‌دی له‌ فلۆریدا دابه‌زێت و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌ بنكه‌ی ئاسـمانی ئێدواردز له‌ كالیفۆرنیا دێته‌ خواره‌وه‌.

ده‌سته‌ی كه‌شـتی ئه‌تڵه‌نتس له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ویسـتگه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی كاریان كردووه‌ بۆ دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی كۆڵومبه‌سی ئاژانسی واڵایی ئه‌وروپایی كه‌ 2 ملیار دۆلاری تێچووه‌.

XS
SM
MD
LG