Accessibility links

هاوبه‌ندی سه‌رۆكی پاكسـتان دان به‌ شـكستهێنانی خۆیان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا ده‌نێن


هاوبه‌ندیـیه‌ سـیاسیـیه‌كه‌ی سه‌رۆكی پاكستانی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف دان به‌ دۆڕاندندا ده‌نێت له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا هاوكاتی سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كاندا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی پارتی هاوبه‌ندی موسـڵمانانی پاكسـتان ناسـراو به‌ PML-Q بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیان په‌سه‌ندكردووه‌ و ئاماده‌ن له‌ به‌ره‌ی ئۆپـۆزیسـیۆنی په‌رله‌ماندا دابنیشن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌رئه‌نجامه‌كان نیاز و بڕیاری خه‌ڵـكی پاكستانه‌.

پـێشـووتر ده‌رئه‌نجامه‌كان وایان نیشـان دابوو كه‌ پارتی گه‌لی پاكسـتان سه‌ر به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ كه‌ له‌ هێرشـێـكدا گیانی له‌ده‌ستدابوو له‌ پـێشـی پارتی سه‌رۆك وه‌زیرانی تری پـێشـووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریفه‌وه‌یه‌ و ناسـراو به‌ پارتی هاوبه‌ندی موسـڵمانانی پاكسـتان PLM-N ، به‌ڵام هێشتا ڕوون نیـیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابێت كه‌ بتوانن هاوپه‌یمانی پـێـكبهێنن بۆ لابردنی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

XS
SM
MD
LG