له هه‌واڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایتی كوردسـتان KTV دا هاتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان و شـاند‌ی یاوه‌ری به سه‌ردانێـكی فه‌رمی
له‌سه‌ر بانگهێشتی شـێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباحی ئه‌میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت گه‌یشتنه كوه‌یتی پایته‌خت و له فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی پایته‌خته‌وه له لایه‌ن گه‌وره یاریده‌ده‌ر و ڕاوێـژكارانی ئه‌میری كوێت پـێشـوازی لێـكرا و دواتریش سه‌رۆك بارزانی و شـاند‌ی یاوه‌ری له لایه‌ن شـێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسـوباحی جێنشـینی ئه‌میری كوه‌یت پـێشـوازیـیان لێـكرا.
شـایانی باسه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل له شـاری هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌ڕێـكه‌وت و شـاند‌ی یاوه‌ریشی پـێـكهاتووه له دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسـتان و مسـته‌فا سه‌ید قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان و دكتۆر فوئاد حسـێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ویداد ئه‌رسه‌لان وه‌زیری پـیشـه‌سـازی و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانی كوردسـتان.
بڕیاره دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌میری كوه‌یت و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت كۆبـبێته‌وه و سه‌ردانه‌كه‌شی دوو بۆ سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.