Accessibility links

بۆ پـشتگیریكردن له‌ وتووێژه‌كانی ئاشتی كینیا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌گاته‌ نایرۆبی


به‌ مه‌به‌ستی پـشتگیریكردنی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وتووێـژه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی سـیاسی له‌ كینیا كه‌ دوابه‌دوای چه‌ندان هه‌فته‌ له‌ توندوتیژی كوشـنده‌ی سـیاسی له‌و وڵاته‌دا دێت له‌و پـێناوه‌دا كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ كینیا.

خانم ڕایس به‌ نیازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سـه‌رۆكی كینی موای كیباكی و هه‌روه‌ها ڕه‌یلا ئۆدینگای ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن كۆبـبێته‌وه‌.

ئۆپـۆزیسـیۆنی كینیا سه‌رۆكی وڵات كیباكی به‌ سـاخته‌كاری له‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مانگی دوانزه‌دا تۆمه‌تباركردووه‌.

كۆشـكی سپی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و پـێشـبینی ئه‌وه‌ ناكات سه‌ردانه‌كه‌ی خانم ڕایس بۆ كینیا ڕێـكـكه‌وتنێـكی كۆتایی بۆ قه‌یرانی سـیاسی ئه‌و وڵاته‌ی لێ‌بكه‌وێته‌وه‌.

هاوكات لـێپـرسـراوێـكی پایه‌به‌رزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش گوتی خانم ڕایس حكومه‌تی كینیا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزیسـیۆنی كینیادا نه‌گاته‌ چاره‌سه‌رێـكی مامناوه‌ندی ئه‌وا كینیا پـشـتگیری ته‌واوی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خۆی به‌ده‌ست ناهێنێت.

XS
SM
MD
LG