Accessibility links

كۆسـۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ سـڕبیا ڕاگه‌یاند


په‌رله‌مانی كۆسـۆڤۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌ سـڕبیا په‌سه‌ندكرد.

پاش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كۆسـۆڤۆ دانشتنێـكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر هاشم تاچی سـازكرد و تیایدا ڕایانگه‌یاند له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئێتر كۆسـۆڤۆ " سه‌ربه‌رز و سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌."

به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵـكی شـادومانی ئه‌لبانی نه‌ژاد ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مانی كۆسـۆڤۆ له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێز هاشم تاچی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یانی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جاكوپ كراسنیكی گوتی حكومه‌تی نوێ به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وابه‌سـته‌ی ده‌وڵه‌تێـكی دیموكرات ده‌بێت.

پـێشـتر ڕوسـیای هاوپه‌یمانی سڕبیا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ ئه‌و داوای ئه‌نجامدانی مشتومڕی به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات.

هه‌ردوو حكومه‌تی بلگراد و مۆسـكۆ ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی‌بوونی كۆسـۆڤۆ ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ی تر له‌ شـوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.

XS
SM
MD
LG