Accessibility links

كۆسـار فه‌تاحی ده‌رباره‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردستانی ئێران ده‌دوێت


كۆسـار فه‌تاحی به‌رپـرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردسـتانی ئێران له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ واقعیـیه‌ی نێو كۆمه‌ڵـگای خۆمان. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م له‌ تاراوگه‌ دامه‌زرا و ئه‌ندامه‌كانی بریتیبوون له‌و كۆمه‌ڵه‌ ڕۆشـنبیره‌ی كه‌ په‌راگه‌نده‌ی نێو شـاره‌كانی كوردسـتانی عێراق بووبوون.

جێی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردسـتان له‌ 20 ی دووی 1998 دامه‌زراوه‌ و ئێسـتا ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان به‌م ناونیشـانه‌ هه‌یه‌ www.qelem.com .

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG