له هێرشێـكی خۆكوژی له ڕۆژئاوای پاكسـتان به لایه‌نی كه‌م 37 كه‌س كوژراون وزیاتر له 90 كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مێرێدث بیول له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌مێـكدا بووه هێرشـبه‌ره خۆكوژه‌كه به
ماشـێـنه‌كه‌یه‌وه خۆی كردووه به ناو كۆمه‌ڵێـك خه‌ڵـكدا كاتێـك گردبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشـتووه كه بۆ پـشتیوانی له كاندیدێـكی خۆجێی كرابوو و له لایه‌ن پارتیـیه‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆشه‌وه پـشتیوانی لێـكراوه.
ئه‌م هێرشـه‌ش له شـارۆچكه‌ی پاراچـناری هه‌رێمی كوڕه‌می عه‌شـره‌ته‌كان ڕوویداوه كه هاوسـنووری ئه‌فغانسـتانه و به هه‌رێمێـكی پـڕ له كێشـمه ناسـراوه.
زۆرێـك له برینداره‌كان له بارێـكی خراپـی ته‌ندروسـتیدان و پـێشـبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان ڕوو له زیادبوونبێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردن بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌ترسی ئاسایشی باڵی به‌سه‌ردا كێشـاوه به تایبه‌تی له پاش كوژرانه‌كه‌ی مانگی دوازده‌ی بێنه‌زیر بۆتۆی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی پاكسـتانه‌وه. واش پـێده‌چێت زۆرێـك له قوربانیـیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌نگرانی پارتیـیه‌كه‌ی خانم بۆتۆ بووبن.
حه‌مید نه‌وازخان وه‌زیری ناوخۆی پاكسـتان گه‌وره كاربه‌ده‌سـتی به‌رپـرسه له حكومه‌تدا بۆ باری ئاسایشی هه‌ڵـبژاردنه‌كان، وه به ده‌نگی ئه‌مریكا گوتووه ده‌شێت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ترس له نێو ده‌نگده‌راندا بچێنێت و له‌وانه‌شه كاریگه‌ری بكاته سه‌ر به‌شـداری خه‌ڵـك له ده‌نگدانه‌كه‌دا.
حه‌مید نه‌وازخان ده‌ڵێت " ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه و یان هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر كه ده‌بنه مایه‌ی كوژرانی خه‌ڵـك و یان برینداربوونیان به‌بێ هیچ چه‌ندوچوونێـك كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵـك ده‌بێت و ژینگه‌یه‌كی بڕ له ترس ده‌هێنێـته كایه."
پاكسـتان زیاتر له 80 هه‌زار سه‌رباز و سه‌دان هه‌زار پـۆلیس و هێزی نیمچه له‌شـكری داناوه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا بۆ دابینكردنی ئاسایش له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا.
له ئه‌نجامی هێرشـێـكی خۆكوژی له پاكسـتان به لایه‌نی كه‌م 37 كه‌س ده‌كوژرێن
- Meredith Buel