بۆ ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی پانۆراما به‌شی دووهه‌م و كۆتایی گفتوگۆكه‌مان له‌سه‌ر له‌تبوونه‌كانی نێو دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان، واته حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شـۆڕشـگێڕی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان پـێشـكه‌ش ده‌كه‌ین.
له ئه‌ڵقه‌ی پـێشـوودا هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامه باڵاكانی ئه‌و دوو لایه‌نه ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دا له‌سه‌ر كێشـه‌كانی له‌تبوون.
عه‌بدوڵـڵای حه‌سه‌ن زاده ئاماژه‌ی به‌وه كرد لایه‌نه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری به هه‌ڵه له دیموكراسی گه‌یشتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد دیموكراسی ئه‌وه نیـیه زۆرینه مافی كه‌مینه بخوات. مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كـگرتنه‌وه‌شی به‌سـته‌وه به چۆنێتی بیركردنه‌وه.
عه‌بدوڵـڵای موهته‌دیش له لای كۆمه‌ڵه باسی له‌وه بۆ كردین هیچ ناكۆكیـیه‌كی سـیاسیـیانه و ئایدیۆلۆژیانه نه‌بۆته مایه‌ی له‌تبوونی كۆمه‌ڵه، له ده‌مێـكدا عومه‌ری ئیلخانی زاده هۆكانی له‌تبوونی كۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك جیاوازی.
عه‌لی مێهرپه‌ره‌وه‌ریش، كه له دوای له‌تبوونی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێرانه‌وه وازی له پـۆسـتی سـیاسی ناو حزبه‌كه‌ی هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باسی له‌وه بۆ كردین له‌تبوون چ ده‌ردێـكی تاڵه، به‌ڵام چۆنێتی بیركردنه‌وه‌شی كرده پـێوانه‌یه‌ك بۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیـیه‌كان.
به لای زۆر كه‌سه‌وه كه هه‌واڵی ئه‌م له‌تبوونانه‌یان ده‌بیست دووچاری واق وڕمان ده‌هاتن و ده‌یانپـرسی " ئه‌رێ كه‌ی كاتی ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌یه؟"
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.