پـێـنجشه‌ممه ڕۆژی ئه‌ڤینداران، ڕۆژی ڤاڵانتاین بوو. ئه‌مه چه‌ند سـاڵێـكه به تایبه‌تی له كوردسـتانی عێراقیش بۆته نه‌ریت كه له‌م ڕۆژه تایبهتیـیهدا دڵداران به هه‌ر
شـێوه‌یه‌ك بێت هه‌ستی خۆشهویسـتیـیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ده‌رده‌بڕن.
له‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و هه‌سته جه‌ژن ده‌گرین، به‌ڵام هه‌نگاوێـكی زیاتر ده‌نێن تا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌سته مرۆڤیـیه بكۆڵینه‌وه كه هه‌ندێ جاران به داخه‌وه ده‌ربڕینی به تایبه‌تی له لایه‌ن ژنه‌كانه‌وه ده‌رئه‌نجامی ناله‌بار و ته‌نانه‌ت مه‌رگیشی لێـده‌كه‌وێته‌وه. پـێویست نیـیه بڵێن كه خۆشه‌ویسـتی ته‌نیا مه‌رجبێت هی دوو دڵداربێت، خۆشه‌ویستی باوك و دایك به‌رامبه‌ر به منداڵ و هه‌روه‌ها پـێچهوانهكهی، خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به لایه‌نی تر و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنی كۆمه‌ڵـگا له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی تایبه‌ت كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر سـارێن ئازه‌ر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشـتی و مافی مرۆڤ.
موئه‌یه‌د ته‌یب، شـاعیر و نووسه‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44:16 خوله‌كه.