Accessibility links

كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت لایه‌نه‌كانی كینیا له‌ ڕێـكـكه‌وتن نزیـك ده‌كه‌ونه‌وه‌


سـكرتێری گشتی پـێشـووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت پارتیـیه‌ سـیاسـیـيه‌ ڕكابه‌ره‌كانی كینیا نزیـكن بگه‌ن به‌ ڕێـكـكه‌وتنێـك بۆ كۆتایی هێنان به‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دروست بوو.

به‌ڕێز ئه‌نان ڕۆژی هه‌ینی له‌ نایرۆبی به‌ پامنێرانی گوت ئه‌وان زۆر نزیكن له‌ ڕێـكـكه‌وتنێـكه‌وه‌ و له‌ دوا هه‌نگاوی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌دا كارده‌كه‌ن. به‌ڕێز ئه‌نان ناوبژی نوێنه‌رانی سه‌رۆك موای كیباكی و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن ڕه‌یلا ئۆدینگای ده‌كرد. ئه‌و گوتیشی هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر پـیاداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی دوانزه‌ی ڕابردوو كه‌ ئۆپـۆزیسـیۆن به‌ڕێز كیباكی به‌ دزین تاوانبار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كانی كه‌ نزیـكن له‌و وتووێـژانه‌وه‌ ده‌ڵێن لایه‌نه‌كان كۆكیشـن له‌سه‌ر نووسـینه‌وه‌ی ده‌ستور و ئه‌ندامانی پارتی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی پـرته‌قاڵیش بێنه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌وڵام به‌ڕێز ئه‌نان دانیشی به‌وه‌ دانا كه‌ لایه‌نه‌كان هێشتا تاوتۆێی مه‌سه‌له‌ی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن كه‌ ئۆپـۆزیسـیۆن كردوویه‌تی به‌ ناوه‌رۆكی داواكاریـیه‌كانی.

XS
SM
MD
LG