كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له ڤێتنام ده‌ڵێن ڤایرۆسه كوشـنده‌كه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆته مایه‌ی مردنی كه‌سێـكی تری ڤـێتنامی و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی
به‌م ڤایرۆسه مردوون گه‌یشتوونه‌ته 50 كه‌س.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هوانگ ڤان دوانگی ته‌مه‌ن 27 سـاڵ له هه‌رێمی نیه‌ن بینی باكوری ڤێتنام دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه مردووه و تاقیكردنه‌وه تهندروسـتیـیهكان نیشـانیان داوه ڤایرۆسی H5N1 ی تیادا بووه.
كارهبهدهسـتان ئاماژهشـیان به‌وه كردووه كه ئه‌م كه‌سه له ماڵه‌كه‌ی خۆی دوو مریشـكی سه‌ربڕیوه و پاشـان هه‌ستی به نه‌خۆشیـیه‌كه كردووه. له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه تا ئێسـتا ئه‌مه سێهه‌م كه‌سه له ڤێـتنام به‌م نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌یه بمرێت.
ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه ئه‌م ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه 227 كه‌س به‌م نه‌خۆشـیـیه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا مردوون و زۆربه‌شیان(103 كه‌سیان) له وڵاتی ئه‌نده‌نوسـیا بوون.