وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه زه‌نگی هۆشیاری لێدا پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵـڵا له دژی ئیسـرائیل. حزبوڵڵا ده‌ڵێت ئسرائیل پیلانگێڕی كوشـتنه‌كه‌ی عیماد موغنیـیه‌یه‌ی گه‌وره فه‌رمانده‌ی بووه، ئه‌وه‌ی شه‌وی سـێشه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكدا له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا كوژرا. ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵـڵا ده‌ڵێت كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ جه‌نگی ئاشـكرا له دژی ئسرائیل.
ده‌یڤد گاڵست په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
لێـپـرسـراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به ڕه‌چاوكردنی تۆمارنامه‌ی سه‌لمێندراوی حزبوڵڵا له‌سه‌ر ئاسـتی تێرۆریزمی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڕه‌شـه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی له دژی ئسـرائیل ده‌بێت به جدی وه‌ربگیرێن و به زه‌نگی هۆشـیاری له لایه‌ن سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه تێـی بڕوانرێت.
وێڕای نكۆڵیكردنی ئسـرائیل له تێـوه‌گلانی، به‌ڵام حزبوڵڵا وه‌باڵی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێو شه‌قامێـكی گه‌ڕه‌كێـكی هاوڵاتیـیان له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا كه موغنیـیه‌ی تیادا كوژرا ده‌خاته ئه‌سـتۆی ئسـرائیل. ناوبراو یه‌كێـكه له كه‌سـانی تێرۆریستی هه‌ره داواكراوانی جیهان.
له میانه‌ی ئه‌و په‌یامه ڤیدیۆیـیه‌ی كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـیشـانی هه‌زاران له لایه‌نگرانی حزبوڵڵایان له كاتی به‌خاكسـپاردنی موغنیـیه له به‌یرووتدا دا، حه‌سه‌ن نه‌سـڕوڵڵا گوتی كوشـتنه‌كه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی جه‌نگ به هاوكاری ئسرائیل له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سـنووری ئسرائیل و لوبنانی بووه، ئینجا ئه‌گه‌ر ئسـرائیل خوازیاری جه‌نگێـكی ئاشـكرایه له دژی حزبوڵڵا ئه‌وا بابێته مه‌یدانه‌وه.
له وته‌كانی لێره بۆ په‌یامنێران شان مه‌كـكۆرمه‌كی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی حزبوڵڵا تۆمارنامه‌یه‌كی دورودرێژی له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تێرۆریستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها له هه‌موو سـاتێـكدا گروپی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه له ئسرائیل ده‌كات. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوڕێی دیموكراسی و كه ئه‌ندامێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه ده‌بێت بیكاته نیگه‌رانیـیه‌كی هه‌موو جیهان.
" پـێویسـته هه‌موومان نیگه‌ران بین له هه‌ر جێـگه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵێـكی تێرۆریستی
هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی تێرۆریسـتی دژی كۆمه‌ڵـگایه‌كی پـێشـكه‌وتووی دیموكراسـیـیانه بكه‌ن. ئه‌و كاته‌ی كه بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه چ ڕووداوێـك ڕه‌نگه به‌سه‌ر دراوسێ‌یه‌ك یان وڵاتێـكی تری دیموكراسی ڕووبدات و ئه‌و شـته وه‌كو كێشه‌ی كه‌سێـكی تر باس بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وه گیروگرفته‌كه‌یه. كه‌واته وه‌كو كێشه‌یه‌كی گشتی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه مایه‌ی نیگه‌رانین و ده‌بێت هه‌موو كه‌سـێـك هۆشـیار بكه‌نه‌وه."
مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی له ڕێوڕه‌سـمی به‌خاكسـپاردنه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیـیه مێژوویـیه‌كانی نێوان وه‌ك ئه‌و ناوزه‌دی ده‌كات حزبوڵڵای گروپـی تێرۆریستی پـشـتڕاست ده‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له تێبینی‌یه ڕاشـكاوه نائاسایـی‌یه‌كه‌یدا مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی به مردنی موغنیـیه جیهان ده‌بێته شوێنێـكی باشـتر. مه‌كـكۆرمه‌ك موغنیـیه‌ی به بكوژێـكی خه‌م‌سـارد و كۆمه‌ڵـكوژ و هه‌روه‌ها تێرۆریسـتی پـێناسه‌كرد، ئه‌وه‌ی له كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سـانی بێ تاوان به‌رپـرسـیاربوو.
ئه‌ندامی سه‌ر به حزبوڵڵای كوژراو یه‌كێـك بوو له هه‌ره داواكراوانی نێو لیسـتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی موغنیـیه به تێوه‌گلانی زنجیره هێرشه تیرۆریستیـیه گه‌وره‌كان ده‌به‌سـتنه‌وه. له‌وانه ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یرووتی سـاڵانی هه‌شتاكان ئه‌وه‌ی به سه‌دان سه‌ربازان و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایی تیادا كوژران و هه‌روه‌ها هێرشـه‌كانی سـاڵانی نه‌ده‌كانی كرانه سه‌ر بنكه‌ی كۆمه‌ڵـگه‌ی جوله‌كه و باڵیۆزخانه‌ی ئسـرائیل له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین كه تیایدا پـتر له 100 كه‌س كوژران.
ڕێوڕه‌سـمی به‌خاكسـپاردنی موغنیـیه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ خڕبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری
له به‌یرووت بۆ یادكردنه‌وه‌ی سێهه‌مین سـاڵڕۆژی كوشـتنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی لوبنانی ڕفیق ئه‌لحه‌ریری سه‌ر به ڕۆژئاوابوو. ناوبراو كه یه‌كێـك بوو له نێو چه‌ندان له ڕابه‌رانی سـیاسی میانڕه‌وی لوبنانی كه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكدا كوژرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی سـاڵیاده‌كه‌ی حه‌ریری بۆنه‌یه‌كه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ته‌واوی پـشـتگیری و شـان به شـانی ئه‌و كه‌سـانه له لوبنان ڕاده‌وه‌ستێت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بنیاتی وڵاتێـكی ئازاد و دیموكرات بنێن و وڵاتێـك كه سه‌ربه‌خۆ و هه‌روه‌ها دوربێت له ده‌ستێـوه‌ردان.