Accessibility links

سه‌رۆكی ڕوسـیا چه‌ند وڵاتێـكی ئه‌وروپا ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن سه‌رله‌نوێ هۆشـداری دا كه‌ ڕوسـیا موشـه‌كه‌كانی ئاڕاسته‌ی ئۆكرانیا و كۆماری چیك و پـۆڵه‌ندا ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوبه‌ندی ناتۆ و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی موشـه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێز پـوتن گوتیشی ڕوسـیا نیازی ناكۆكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا نیـیه‌ و موشـه‌كیش ئاڕاسـته‌ی هیچ وڵاتێـك ناكات هه‌تا زۆری بۆ نه‌یه‌ت. گوته‌كانی به‌ڕێز پـوتن له‌ میانه‌ی دوا كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی هاته‌ كایه‌وه‌ پـێش وازهێنان له‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕوسـیا له‌ مانگی پـێـنجی داهاتوودا.

به‌ڕێز پـوتن ڕایگه‌یاند كه‌ هیچ دوودڵ نیـیه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌ ده‌ستی پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕوسـیا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی داهاتووی وڵاتدا، چونكه‌ سه‌رۆك ڕێبازی سه‌ره‌كی وڵات داده‌نێت به‌ڵام حكومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێـكردنی له‌و وڵاته‌ له‌ده‌ستدایه‌.

به‌ گوێره‌ی ده‌سـتوری ڕوسـیا به‌ڕێز پـوتن ناتوانێت بۆ جاری سێهه‌م خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG