نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ڕایگه‌یاند كه كاری گورجوگۆڵ پـێویسـته ئه‌نجام بدرێت بۆ یارمه‌تیدانی عێراق سه‌باره‌ت به سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی
پارێزگاكان له مانگی 10 ی داهاتوودا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا سـتافان دی مسـتێرا ڕایگه‌یاند كه په‌رله‌مانی عێراق كتوپـڕ بڕیاری سـازدانی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی ده‌ركرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق قانونی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد و تیایدا زه‌مینه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنه خۆجێـیه‌كانی ناو پارێزگاكانی عێراق خۆش كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ینا پـێرینۆ ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش به ته‌له‌فون ده‌سـتخۆشكه‌ری و پـیرۆزبایی له ڕێبه‌رانی عێراق كردووه بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و قانونه. هه‌روه‌ها گوتی ڕێبه‌ران تاوتوێی ئه‌و پـێشـه‌وه‌چوونانه‌یان كردووه كه ئه‌نجامدراون و كۆكیشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری زیاتر هێشـتا له گۆڕێ ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به توندوتیژی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت چه‌ند چه‌كدارێـك له گوندی عۆجه 9 ئه‌ندامی خێزانێـكیان له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوشـتووه.
له لایه‌كی دیكه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناو بازاڕێـكی گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژران 28 كه‌سی تریش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌غدا و چه‌ند هه‌واڵێـكی دیكه سروه عه‌بدولواحد په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:09 خوله‌كه.