لایه‌نگرانی حكومه‌تی لوبنان سێهه‌مین سـاڵڕۆژی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری به دڵێـكی گرانه‌وه یاد ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات حزبوڵـڵای
ڕێبه‌ری گروپی ئۆپـۆزیسـیۆنیش پـرسه و ماته‌مینی بۆ له ده‌سـتدانی یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی خۆی ده‌گێڕێت.
هه‌ردوو بۆنه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یرووتی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له ڕێوڕه‌سـمه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لحه‌ریریدا ڕژانه سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه نوقومی ئاوی باران بووبوون و ئاڵای لوبنانیان ده‌شه‌كانده‌وه.
ژماره‌یه‌ك له به‌شـداربووان وتاریان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه پـێشـكه‌ش كرد و تیایدا سه‌رزه‌نشتی سوریایان كرد، ئه‌و وڵاته‌ی كه ڕێبه‌رانی لوبنان به ده‌ست هه‌بوونی له تیرۆركردنه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لحه‌ریریدا تاوانباری ده‌كه‌ن -- دیمه‌شقیش نكۆڵی لێده‌كات.
شـایانی باسه تیرۆركردنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له سـاڵی 2005 دا بووه مایه‌ی هه‌ڵـگرسـاندنی ناڕه‌زایی دژ به سوریا و پاشـان كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له لوبنان.
له لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵی چه‌كداری شیعه‌ی ناسـراو به حزبوڵـڵا ڕێوڕه‌سمی ناشتنی عیماد موغنیـیه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، ئه‌وه‌ی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراودا شه‌وی سێشه‌ممه له سوریا كوژرا.
حزبوڵـڵا و ئێرانی هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی، ئسـرائیلیان به نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه تاوانباركردووه. ئسـرائیلیش نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستێـكی له كوشـتنه‌كه‌ی موغنیـیه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستی له چه‌ندین هێرشی كوشـنده‌دا له دژی ڕۆژئاوا و ئسرائیلدا له سـاڵانی هه‌شـتا و نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌بووه.