كۆمه‌ڵێـكی شـیعه‌ی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و وه‌رگێڕه عێراقیـیه‌ی كه له‌م دوایـیه‌دا له‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌وانێـكی به‌ریتانی له باشوری عێراقدا ڕفێندرا به‌ردراوه.
نووسـینگه‌ی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت وه‌رگێڕه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق ئازادكراوه.
نووسـینگه‌ی سه‌در له به‌سـره پـێشتر گوتبووی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕفێنده‌ركان گه‌یشتوونه‌ته ڕێـكـكه‌وتنێـك بۆ ئازادكردنی هه‌ردوو بارمته‌كه‌ی كه بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ی ئه‌مریكایی كارده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕوونیان نه‌كرده‌وه كه‌ی ڕۆژنامه‌وانه به‌ریتانیـیه‌كه ئازاد ده‌كرێت.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار ئه‌و وه‌رگێڕه و هاوكاره به‌ریتانیـیه‌كه‌یان له ئوتێـلی سوڵتان پاڵاسی شـاری به‌سره ڕفاند.
كۆمیته‌ی پارێزگاری له ڕۆژنامه‌وانان بنكه له نیویۆرك ڕایگه‌یاند ئه‌وان زۆر له خه‌می سه‌لامه‌تی هه‌ردووكیانن.