یاسادانه‌رانی عێراقی پاش چه‌ندین هه‌فته له دواخستن و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی
په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بنبه‌سـته‌كه بودجه‌ی سـاڵی 2008 یان په‌سه‌ندكردوون.
په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه بودجه‌ی 48 بلیۆن دۆلاری په‌سه‌ندكردووه و هه‌روه‌ها دوو بڕیاری تر سه‌باره‌ت به یاسای لێـبوردن كه له‌وانه‌یه هه‌زاران زیندانی ئازاد بكات و هه‌روه‌ها یاسای ده‌سه‌ڵاتی ئوسـتان و ناوچه‌كان.
ڕۆژێـك پـێشـر، ژماره‌یه‌ك له یاسادانه‌ران پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیبوو بڕیاره سه‌ره‌كییه‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن په‌رله‌مانیان به‌جێـهێشـتبوو.
چوونه ده‌ره‌وه‌كه بووه هۆی داواكردنی هه‌ڵـوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی وتی ئه‌و له‌وانه‌یه به دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌دابێت ئه‌گه‌ربێت و به زوویی ته‌نگه‌ژه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
عه‌ره‌به سـوونه‌كان یاسای لێـبوردنیان ویسـتوون و هه‌ندێ له شیعه‌كان یاسای ئوسـتانه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتێـكی زۆرتر به ناوچه‌كان ده‌دات. له كاتێـكدا كورده‌كان بودجه‌یه‌كیان ویسـتوون كه 17 ده‌ر سه‌دی بۆ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان ته‌رخان بكات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه سـروه عه‌بدولواحد په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌كه.