ڕێـكخراوی حزبوڵـڵای ئیسلامی لوبنان ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌كێـك له ڕێبه‌ره باڵاكانی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له سوریا كوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـكخراوی شیعی له سه‌ر كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی تایبه‌تی خۆی كوشتنی عیماد موغنیـیه‌ی ڕاگه‌یاند و وه‌باڵی ئه‌و تاوانه‌شی خسـته ئه‌ستۆی ئیسرائیله‌وه. به‌ڵام حكومه‌تی ئیسـرائلی نكۆلی له‌و تۆمه‌ته ده‌كات.
ئیسـرائیل به‌ڕێز موغنیـیه به نه‌خشه‌دانه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی سـاڵی 1992 ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ئه‌رجه‌نتین تۆمه‌تباركردووه، ئه‌وه‌ی كه 29 كه‌سی تیا كوژرا. هه‌روه‌ها به نه‌خشه‌كێشی سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی سـاڵی 1994 ی بۆینس ئایرس بۆ سه‌ر ناوه‌ندێـكی جوله‌كه تومه‌تبارده‌كات كه به ده‌یان كه‌سی تیا كوژرابوو.
موغنیـیه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لیستی تێرۆریستی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو. ناوبراو گوایه ده‌ستی هه‌بووه له ڕفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له سـاڵی 1985 دا، ئه‌وی تیایدا سه‌ربازێـكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كوژرا. هه‌روه‌ها گومانی لێـده‌كرێت كه ده‌سـتی هه‌بووبێت له ته‌قینه‌وه‌ی سـاڵی 1983 ی سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له لوبنان كه تیایدا 241 كه‌س سه‌ربازی ئه‌مریكی گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.